بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پاش هەڵسەنگاندنی ورد لەچوارچێوەی سستمی خێزانی جێگرەوەدا دوو خێزان پەسەند کران.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 22ـی 9ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بەشداری لە پرۆسەی پەسەندکاری دوو خێزاندا کرد لە ھۆبەی خێزانی جێگرەوە .
سه‌ردانه‌كه به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له كار‌و چالاكییه‌كانی ھۆبەی خێزانی جێگره‌وه‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و چۆنیەتی ئەنجامدانی پرۆسەی پەسەندکاری کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەرۆشی و گرنگیپێدانیان بە خێزانی جێگرەوە
له کۆبونەوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌ره‌ڕای سوپاس و ده‌ستخۆشی له به‌رپرس و كارمه‌ندانی خێزانی جێگره‌وه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان، گرنگی كاری خێزانی جێگره‌وەی وەبیر بهرپرسو توێژه‌رانی هۆبه‌كه هێنایەوە و ڕێنماییكردن كه زۆر به‌بایه‌خه‌وه پابه‌ندییان بن.
له هه‌مان كاتدا بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکانی دا بۆ باشتر سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی کێشە و لەمپەرەکان کە بەرۆکی ھۆبەکەی گرتووە، هه‌روه‌ك ڕێنمایی هۆبه‌كه‌ی كرد كه ورده‌كاری له كار‌و پابه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایییه‌كان بن و زیاتر خێراکردنی پڕۆسەکەی جەخت کردەوە تا بتوانن منداڵی بێسەرپەرشتی زیاتر لە خێزانەکان جێگیر بکرێن.
هەرلەوچوارچێوەی کۆبونەوەکەدا پاش هەڵسەنگاندنی وورد دوو لەوخێزانانەی داوای منداڵیان کردبوو پەسەند کران و هەمووان پیرۆزبایان لێکردن.
ھۆبەی خێزانی جێگره‌وه یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ركه‌وتووه‌كانه كه ماوه‌ی زیاتر له ۱۰ ساڵه ده‌ستی به كار كردووه، به پێی ڕاپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كانی مانگی ٨ـی ساڵی ٢٠٢٦ ئه‌و هۆبه‌یه تا ئێستا زیاتر لە ( ٣٠ ) خێزان وه‌ك خێزانی جێگره‌وه په‌سه‌ندكراون و (٢٥) منداڵ لای ( ٢٣ ) لەو خێزانه جێگره‌وانه جێگیركراون‌و له ئێسته‌دا ژیانێكی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له مانگی (٨)دا، هۆبهكهو توێژه‌ره‌كانی توانیویانه ( ١٣ ) سەردانی بۆ لای خێزانە جێگره‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی خێزانه‌كان و دڵنیابوونه‌وه له ژیانی منداڵهكانو چاودێریكردنیان .