بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ڕێکخراوی بارزانی و LDSی ئەمریکی دەکات
"تاوو توێی دابینکردنی پێداویستییەکانی پەیمانگاکان کرا”
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی بارزانی و LDS ـی ئەمریکی کرد. بەسەرۆکایەتی خاتوو سروە صاڵەح بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژیلوان عادل شکور سیستمی کاری بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و جۆری خزمەتگوزارییەکانیان بۆ توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا، بە تایبەتی ئەو توێژانەی کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت، بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.
هەروەک پێشنیاری ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی لە بواری خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان خستە بەردەم شاندی میوان لەوانە پڕۆژەی دروستکردنی دایەنگەیەکی مۆدێرن لە قەزای سەیدسادق و پڕۆژەی تایبەت بە پشتیوانی و خزمەتکردنی قوتابیانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پارێزگای سلێمانی.
لە هەمان کۆبوونەوەدا، شاندی میوان گرنگی بە پڕۆژە پێشنیارکراوەکان دا و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە جێبەجێکردنیان دەربڕی، هەروەها بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە درا کە لە چوارچێوەی تواناکانی ڕێکخراوەکاندا دەبن.
|