• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لەگەڵ بەڕێوەبەری‌ پەیمانگەکانی بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌ کۆبوویەوە.

ژیلوان عادل:-"هیچ کەمئەندامێک نابێت بەهۆی بەربەستەکانەوە لە خوێندن و گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بێبەش بکرێت؛ ئێمە بەرپرسیارین لە چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۱۷ـی‌ ٩ـی‌ ٢٠٢٦، ژیلوان؟عادل شکور، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت بە ئامادەبوونی‌ لەتیف شێخ عەزیز، بەڕێوەبەری‌ چاودێری‌ کەمئەندامانی‌ سلێمانی‌‌، هیوا سەعید و نازەنین عەلی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لەگەڵ هەریەکە لە ،دیاری ئقبال بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ ڕووناکی‌ بۆ نابینایان‌و سەریاس جەبار  بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هانا، جەمیل ئەحمد، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و م.کوێستان، بەڕێوەبەری‌ پەیمانگای‌ ئاوات بۆ پەروەردەی‌ مێشک، کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پاش پیرۆزبایی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن، وتەیەکی‌ پێشکەشکردو تیایدا ئامانجەکانی‌ کاری‌ پەیمانگاکانی‌ وەبیر ئامادەبووان هێنایەوە، هەروەک جەختی‌ کردەوە لەوەی‌ پێویستە هەموو توانای‌ خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی‌ ژمارەیەک منداڵی‌ زیاتر لە پەیمانگاکان سودمەندبن، هەروەک باشترکردنی‌ ئەدای‌ پەیمانگاو ڕێکخستنی‌ زیاتریان لە ڕووی‌ کارگێڕی‌‌و پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی‌.

دواتر بەڕێوەبەری گشتی، تیشکی‌ خستە سەر دەوامی کارمەندان کە پێویستە پەیمانگەکان بەفەرمی دەوام لەکاتیخۆیدا بەگوڕو تینێکی جیاواز دەست پێبکەن، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی‌ توانای‌ پەیمانگەکان، هەربۆیە ئامادەبووانی‌ ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی‌ پلانی‌ سەرخستنی‌ ئەو بەرنامەو شێوازی‌ کارکردنە.

لەوبارەیەوە ئامادەبووان بیروڕای‌ خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای‌ دەربڕینی‌ ئامادەیی‌ بۆ جێ بەجێکردنی‌ فەرمان‌و ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی‌ پەیمانگەکان دەبێتەوە لەکاتی‌ دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری‌ بۆ منداڵ و گەنجانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی‌ ئەو گرفتانە.


17/09/2026
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.