سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی خولی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ ۳۰ ڕاهێنەری خۆی بەڕێوەبرد.
سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ڕۆژی پێنجشەمە ۱ـی ۳ـی ٢٠٢٦، بەئامادەبوونی بەڕێزان لەتیف شێخ عزیز، بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و ڕەحمان عەلی، بەرپرسی سەنتەری ئۆتیزم، کۆتایی بە خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ ڕاهێنەرانی سەنتەرەکە هێنا.
ئەم خولە لەسەر بابەتە گرنگەکانی هەڵسەنگاندنی منداڵان، دانانی پرۆگرامی پەروەردەیی تاکەکەسی (IEP)، شێوازەکانی ڕاهێنان و ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی ڕەفتار بوو، کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانی ڕاهێنەران و باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییە پەروەردەیی و ڕاهێنانییەکان بۆ منداڵانی ئۆتیزم ئەنجامدرا.
ڕاهێنانی خولەکە لەلایەن دکتۆر عامر عثمان، پسپۆڕ و شارەزای بواری ئۆتیزم، پێشکەشکرا و بەشداربووان لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە شێوەیەکی تیۆری و کرداری لە بابەتە پەیوەندیدارەکان سوودیان وەرگرت.
لە خولەکەدا ٣٠ کارمەندی سەنتەری ئۆتیزم بەشدارییان کرد، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی کارمەندان و پەرەپێدانی تواناکانیان بوو لە بواری مامەڵەکردن و کارکردن لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم.
لە کۆتایی خولەکەدا، بە ئامادەبوونی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.
|