سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی چەمچەماڵ؛ بەردەوامی لە پێشکەشکردنی خزمەت و چالاکییەکان بۆ منداڵان.
چەمچەماڵ / "لە سێ مانگی ڕابردوودا، بێبەرامبەر (٤٢٠) منداڵ بەشداری خولەکانی هاوینەیان کردووە"
سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەت و چالاکییە جۆراوجۆرەکان بۆ منداڵان، بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکان، بەهێزکردنی لایەنە فێرکاری و کۆمەڵایەتییەکانیان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ فێربوون و بەسەربردنی کاتی بەسوود.
لە ماوەی وەرزی هاوینی ئەمساڵ، لە مانگەکانی (٦، ٧ و ٨)، سەنتەرەکە بە بەشداری (٤٢٠) منداڵ، کۆمەڵێک خول و چالاکیی فێرکاری و تەرفیهی بەخۆڕایی بەڕێوەبردووە.
لە نێوان ئەو خول و چالاکییانەدا، خولی زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، کۆمپیوتەر، دروومان، مۆسیقا، وێنەکێشان و وەرزش، لەگەڵ ژمارەیەک چالاکیی تەرفیهی و پەروەردەیی تر، بۆ بەشداربووان پێشکەش کراون.
ئەم چالاکییەکانە بۆ پشتیوانی و پاراستنی منداڵان و پەرەپێدانی تواناکانیان بەڕێوەدەچن و هەموو خزمەتەکان بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پێشکەشی منداڵان کراون.
|