لەبۆنەیەکی تایبەتدا سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگروون کۆتایی بەخولەکانی هاوینە هێنا.
لە ماوەی 60 ڕۆژدا 88 منداڵ بێبەرامبەر خول و ڕاهێنانیان وەرگرتوو بڕوانامەیان پێبەخشرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦، بەئامادەبوونی بەڕێزان پشتیوان محمد، بەرپرسی بەشی پاراستنی منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئەحمەد تاهیر، بەرپرسی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یونسێف (UNICEF) لە هەرێمی کوردستان، عەقید محسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی، فەرهاد عەبدوڵڵا بەرپرسی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگروون، دایکان و باوکان، سەنتەری پاراستن و چالاکی دەربەندیخان کۆتایی بەخولەکانی هاوینە هێنا.
لە ماوەی خولەکەدا، کە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، کۆی ٨٨ منداڵ بەشداریان تێدا کرد و لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا لە چەند بوارێکی پەروەردەیی و فێرکاری سوودیان وەرگرت، لەوانە خولی فێرکردنی کۆمپیوتەر، خولی فێرکردن و بەهێزکردنی زمانی کوردی، و خولی پڕۆگرامی «من هەڵسوکەوت دەکەم».
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، بەڕێز فەرهاد عەبدوڵڵا، لێپرسراوی سەنتەر، سوپاسی بەڕێزان ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی و ئەحمەد تاهیر، بەرپرسی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی یونسێف، کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی هاوکاری و پشتگیرییان هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ پەرەپێدان و زیاترکردنی خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە.
هەروەها، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، سوپاس و پێزانینی تایبەت بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان لێپرسراوی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یوسێف و مامۆستایانی خولەکان.
خولەکانی هاوینە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە هاوکاری دارایی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یونسێف (UNICEF) ئەنجام دراون و ئامانجیان پشتیوانی لە پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان، بەهێزکردنی توانای فێربوون و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشە و پەرەپێدانیان بووە.