بەوێنە:- ماڵی کچانی بێسەرپەرشت گەشتێکی بۆ هاوینەهاواری سەرچنار ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی 8ـی 2026، بە ئامادەبوونی خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ژمارەیەک لە بەرپرسان و کارمەندان، ماڵی منداڵانی کچان گەشتێکی بۆ هاوینەهەواری سەرچنار ئەنجامدا.
ئەم جۆرە چالاکییە کۆمەڵایەتیی و پەروەردەییانە بەشێکن لە بەرنامەکانی ماڵی کچانی بێسەرپەرشت، مەبەست لێی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ منداڵان و گەشەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونییان، هەروەک چالاکی و بەرنامەی جۆراوجۆر بۆیان ئەنجامدرا، کە بووە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی یادەوەرییەکی خۆش بۆیان.
|