ڕاهێنانی بڕیاری ١٣٢٥ بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتایی هات
بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێکخراوی (CDO)، ڕاهێنانێکی تایبەت بە بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناونیشانی «ژن، ئاشتی و ئاسایش»، بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەڕێوەچوو، تیایدا ١٤ فەرمانبەر بەژداری کرد و بڕوانەمەی بەژداری کردنیانی پێبەخشرا.
لە ماوەی ڕاهێنانەکەدا، بەشداربووان بە شێوەیەکی چالاک بەشدارییان کرد و لە گفتوگۆ و باسکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بڕیاری ١٣٢٥ و ڕۆڵی ژنان لە بواری ئاشتی و ئاسایشدا بەشدار بوون.
ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوبەشیی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی و ڕێکخراوی CDO، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و تواناکانی کارمەندان و زیاترکردنی هۆشیاری لەسەر بابەتەکانی «ژن، ئاشتی و ئاسایش» هەنگاوێکی گرنگەو بەردەوامی دەبێت.
|