بەیانی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری گشتی یەکەی نوێی ماڵی بەساڵاچووانی بەسەرکردەوەو بەژداری لە خوانی بەیانی لەگەڵ سودمەندان کرد
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی ئابی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی ماف پەروەر هیوا ڕەحمان لێپرسراوی بەشی یاسا، سەردانی یەکەی نوێی بەساڵاچوان کردو لە نزیکەوە گوێی لە دۆخ و پێویستییەکانی سودمەندان گرت و جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانی و خزمەتگوزارییەکان بۆ پاراستنی ژیانێکی باشتر بۆیان کردەوە.
دوا بەدوای سەردانەکە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە کارمەندان و چاودێرو ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانی کرد بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانیان، هاوکات ژمارەیەک رێنمایشی پێشکەش کردن.
|