ڕێز له ژمارەیەک قوتابی سه‌ركه‌وتووی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نرا.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 8ـی 8ـی 2026، به ئاماده‌بوونی هیواڕەحمان، نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و هێمن موحەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و عوسمان مستەفا سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراوەیی له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، خه‌ڵات‌و ڕێزلێنان به‌خشرایە(25)قوتابی نابینا كه توانیبویان له خوێندنی ئه‌مساڵدا نمره‌ی بەرز به‌ده‌ستبهێنن.
له مه‌راسیمەکەدا، مافپەروەر هیوا ڕەحمان، پیرۆزبایی له قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو و خانه‌واده‌كانیان كرد‌و هیوای خواست هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیان به‌هه‌مان سه‌ركه‌وتنه‌وه تێپه‌ڕێنن، هه‌روه‌ها سوپاسی م.عوسمان مستەفا سەڕۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ كرد بۆ پشتیوانیان و قوتابیان.
لەو مەراسیمەدا ،مەدالیای ئاڵتونی بەخشرایە قوتابی نابینا هێرۆ حسن سابیر کەنیشتەجێی قەزای چەمچەماڵەو بەکۆنمرەی 85 پۆلی 12ـی بەسەرکەوتوی بڕیوە.
|