کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕوونکردنەوەی سیستەمی پەیرۆڵ و چارەسەرکردنی گرفتەکان لە فەرمانگەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و شەهیدان بەڕێوەچوو.
بە مەبەستی باشترکردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی مووچە و یەکخستنی کارگێڕی دارایی،ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی 6ـی 2026، کۆبوونەوەیەکی تایبەت، بە ئامادەبوونی بەڕەێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفال لە پارێزگای سلمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان، و نوێنەری فەرمەنگەی تەکنەلۆجیاو زانیاری، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی وهەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین. ئەنجامدرا، کە تێیدا سیستەمی پەیرۆڵ بە شێوەیەکی ورد ڕوونکرایەوە.
لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، شیکردنەوەی تەواوی ئەرک و تایبەتمەندییەکانی سیستەمەکە پێشکەش کرا و گرنگی بە دروستی تۆمارکردنی زانیارییەکان، نوێکردنەوەی داتاکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمەکە لە پرۆسەی مووچەدان باس کرا، هەروەها ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی فەرمانگەکان دەبێتەوە لە کاتی جێبەجێکردنی سیستەمەکە، و پاش گوێگرتن لە سەرنج و پێشنیارەکان، هەندێک ڕێکاری گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاسانکردنی کارەکان دیاریکران.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکان کراوە و داواکرا بە شێوەیەکی بەردەوام هەوڵ بدرێت بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پەیرۆڵ و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و وردتر بۆ سوودمەندان.
|