بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی یەکێتی ژنان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی 6ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێداانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی یەکێتی ژنان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرا بۆ پشتگیریکردنی ژنان و بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگەدا.
هەردوو لایەن جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان کردەوە، بە مەبەستی خزمەتگوزاری باشتر و دابینکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ ژنان لە جیاوازترین بوارە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکاندا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی ڕێکخراوی یەکێتی ژنان سوپاسیان بۆ پێشوازی و ئامادەیی بەڕێوەبەری گشتی دەربڕی و جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریی داهاتوو کردەوە.
|