ژماره‌یه‌ك چالاكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان به‌ڕێوه‌چوون
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانه‌وه، سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ڕۆژی جیهانی منداڵانی به چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌برد
ئەڕۆ دووشه‌ممه، 1ـی 6ـی 2026، به ئاماده‌بوونی بەرپرسانی سەنتەرو کارمەندانیان، ژماره‌یه‌ك له میوان، سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵانی (پیرەمەگروون، سەیدصادق، پێنجوێن، بازیان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان)، ڕۆژی جیهانی منداڵانیان به‌ڕێوه‌برد.
لەو بۆنەیەدا ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری‌و سرودو گۆڕانی تایبه‌ت به یاده‌كه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، کە ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كه‌یان به چالاكییه‌كانیان ڕازانده‌وه، هه‌روه‌ها له كۆتایی بۆنه‌كه‌دا دیاری به‌سه‌ر منداڵانی ئاماده‌بوودا دابه‌شكرا.
|