بەڕێوەبەری،گشتی لەدوو دیداری جیادا، پێشوازی لە ڕێکخراوی چاردۆز و خاوەن پێداویستیەکی تایبەتی بەهرهمەند کرد
خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هەرەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی بەشی یاسا.
لە دوو دیداری جیادا، ڕۆژی یەکشهممه، 17ـی 5ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، بهڕێوهبهری گشتی چاودێرییو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەئامادەبوونی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، پێشوازیكرد له لەخاتوو کەنار بێباک سەرۆکی ڕێکخراوی چارۆز و شاندێکی هاوڕێی و خاتوو (سنور کەریم)ـی دەست ڕەنگین.
مەبەستی سەردانەکەیان پێشکەشکردنی خەڵاتی سوپاس و پێزانین بوو بە بڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی بەشی یاسا،لە سەردانەکەیاندا، ئاماژەیان بە گرنگی پشتیوانی و خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ کەمئەندامان کرد و سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونیان کرد.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانەکەی بەرز نرخاندو جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ئاسانکاری و دابینکردنی هەلی گونجاو بۆ کەمئەندامان کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی هاوبەشکاری نێوان دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرد.
خاتوو سنوور کەریم لاوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و میهرەبانە، لەڕێگەی کاری دەستی و بەهرەکانیەوە تواناکانی نیشان دەدات و بەخانمێکی دەستڕەنگین ناسراوە.
|