ژمارەیەک ڕێکخراوی بواری کەمئەندامی یاداشتێک بۆ کاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتر پێشکەش بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی 5ـی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالە، بە ئامادەوونی بەڕێزان مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، پێشوازی کرد 5ڕێکخراوی بواری خاوەن پێدویستی تایبەت.
لەچوارچێوەی هاوکاری و پشتگیری چالاکییە مرۆیی و خێرخوازییەکان، هەر پێنج ڕێکخراوەکە، یاداشتێکی فەرمییان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد و تێیدا داوایان کرد بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاری خێرخوازی ڕێکبخاتەوە و وە بەڕێوەبەرایەتیەکە وەک نوێنەری فەرمیی خۆیان بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاری خێرخوازی دیاری کرد.
نوێنەرانی ڕێکخراوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان و گەیاندنی یارمەتییەکان بە شێوەیەکی باشتر بۆ چین و توێژەکانە، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هاوکاری نێوان ڕێخراوەکان و حکومەت کردەوە.
لە لایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و ئاماژەی بەوە دا کە بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکاریی هەموو چالاکییە مرۆیی و خێرخوازییەکان کە خزمەت بە کۆمەڵگە و تایبەت بە کەمئەندامان دەکەن.
ڕێکخراوەکان پێکهاتبوون لە بەڕێزان زانیار عادل سەرۆکی کۆمەڵەی هیمۆفیلیا، مافپەروەر بەرهەم عەباس ، سهرۆكی کۆمەڵەی داون سیندرۆم، ئەحمەد شێخ یەحیا سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژ، کەنار بێباک سەرۆکی ڕێکخراوی چاردوز، خۆشناو ڕەئوف لێپرسراوی ڕێکخراوی سەیوان.
|