سەنتەری ژین بۆ منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی 5ـی 2026، بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا، له مهراسیمێكی شایستهدا سەنتەری ژینی منداڵان بۆ شەبەنگی ئۆتیزم کردەوە.
سەنتەرەکە ناحکومیەو لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە مۆڵەتی فەرمی پێدراوە، لەوتەیەکدا پارێزگاری سلێمانی وێڕاى پیرۆزبایى جەختى کردەوە لە پشتگیری کردنی کەمئەندامان و هەروەها بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر بۆ خێزانی توشبووانی ئۆتیزم بەپێویست و گرنگ باسکرد.
پاشان بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی، ووتی ئاسانکاری زۆرمان بۆ کردنەوەی سەنتەرەکان کردووە، بەڵام بەووردی چاودێر دەبین بەپێی یاساو رێنماییەکان، هەروەها ووتی لە ئێستادا زیاتر لە 200 منداڵی تووشبووی ئۆتیزم لەسەنتەرەکان ڕاهێنان وەردەگرن و هیوا خوازین لەم کاتەدا سەنتەرەکان ڕەچاوی بارودۆخی خێزانەکان بکەن بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایی.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا ڕێزلێنان بەخشرایە هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی.
|