د.عبدالوحید موحەممەد میوانداری نەوجەوانان و منداڵانی بێسەرپەرشتی ماڵەکان کوڕان دەکات و ئێوارەخوان و ژمارەیەک چالاکی سودبەخشیان بۆ ئەنجام دەدەن.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 1ـی ئایاری 2026، بە ئامادەبوونی بەڕێزان هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو تارا بەرپرسی ماڵی منداڵانی کوڕان، ماڵەکانی منداڵان و نەوجەوانانی بێسەرپەرشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لەلایەن بانگخواز د.عبدالواحید موحەممەدصاڵەح، میوانداری کران.
منداڵان و نەوجەوانان جیا لەوەی ئێوارەخوانێکیان بۆ ساز کرابوو، ژمارەیەک چالاکی وەرزشی و پەروەردەییان ئەنجامدا و هەروەک بەڕێز دعبدالواحید ژمارەیەک ئامۆژگاری بەسودی پێشکەش کرد و هانیدان كه پابهندی ڕێنماییهكان بنو ههوڵ بدهن کاتەکانیان بە خوێندنەوەو وانەکانی قوتابخانە و وەرزش کردن بەسەر ببەن.
جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتی ئاڕاستەی د. عبدالواحید موحەمەد کرد و
میوانداریەکەی بەرز نرخاند و لەبەرامبەردا بەڕێز دکتۆر عبدالواحید ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و پشتگیرییەک کە خزمەت بێت بە داهاتوویان.
د. عەبدولواحید محەممەد ساڵح بانگخوازی ئایینی و توێژەر و نوسەر و مامۆستای زانکۆ و پزیشکی نەشتەرگەری گشتییە،لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی.
|