گروپی کاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی سلێمانی پلانی شەش مانگی کۆتای ئەمساڵی خۆی دادەڕێژێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی نیسانی 2026، بە سەرپەرشتی خاتوو ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، گروپی کاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی سلێمانی(GBV)، کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێز خاتوو ئارەزوو غەفوور وتەیەکی پێشکەشکردو لە وتەکەیدا سوپاسی سەرجەم ئەندامانی گروپەکەی کرد لەپای ئەو کارو چالاکییانەی کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەباشی بەڕێوەیان بردووە، هەروەک پوختەی گرنگترین ئەو خاڵانەی ئاماژەی پێدا کە دەوستکەوتو گۆڕانکاری بوون، ئاماژەشی بە چارەسەری چەند کێشەیەک کرد بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستەدا چارەسەرکراون.
پاشان سەرجەم بەرنامەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکران، هەر لە چوارچێوەی بەرنامەکاندا پلانی شەش مانگی گروپەکە تاوتوێکرا کە پەیوەندیدارن بە ژیانو ئایندەی سودمەندانی ماڵی ژنانی هەڕەشەلێکراو و چالاکیە جۆراو جۆرەکانی تایبەت بە توندو تیژی دژ بە ژنان، هەروەک ئاماژەی بە چەند پلانو بەرنامەیەک کرا کە دەبنە بەهێزکردنی بواری پەروەردەیی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری.
گروپی کاری بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی سید فاوەندیشن بەڕێوە دەبرێت درووست بوونی ئەم گروپە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2014 کە ئەو کاتە nufpa بەڕێوەی دەبرد .
لە ئێستادا گرووپی سلێمانی یەکێکە لە گرووپ چالاک و کاراکان کە ئەندامەکانی پێک هاتووە لە نوێنەری بەرێوەبەرایەتی پەیوەنددارەکان بە بواری ژنان و روبەڕوبونەوەی توندوتیژی و هەروەها زۆرینەی ئەو ڕێکخراوەنەی کار بۆ دۆزی ژنان دەکەن.
|