٥١مین ساڵیادی هەفتەی نابیستان کرایەوەو ڕێزلێنانی تایبەت بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی.
لە ژێر دروشمی "لە مافەوە بۆ ئەرک" ، بەبۆنەی هەفتەی نابیستان كە هەفتەیەكی تایبەتە بە چالاكی و ناساندنی تواناكانی منداڵو هاوولاتیانی نابیست، لەهۆڵی بۆنەکانی کۆمەڵەی ڕۆژ، فیستیڤاڵێكی تایبەت بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە، 21ـی 4ـی 2026، بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێریو گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، ژمارەیەك لە بەرێوەبەرو بەرپرسانی بواری كاری كۆمەڵایەتیو سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و نوێنەری ڕێكخراوەكان، فیستیڤاڵێكی تایبەت بە هەفتەی نابیستان بەڕێوەچوو.
لەو فیستیڤاڵەدا نابیستان جیا لە مارشی تایبەت بە نابیستان ژمارەیەک چالاکی پڕ لە مانایان بە زمانی ئاماژە پێشكەش كرد.
بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ڕۆڵو دەرفەتی خوێندنو ژیانكردن لە هەموو بوارەكان بە نابیستان بدرێت، بەپێی تواناییەكانی خۆیان، وەپێویستە خەڵكو حكومەت كاربكەین بۆ ئەوەی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەست بەبێ بەشبون نەكەنو ئەوەی ئەركی سەرشانمانە بەرانبەریان جێ بەجێی بكەین بەتایبەت پێویستە هەلی خوێندن لە هەموو قۆناغەكان بە زانكۆشەوە بۆ منداڵان و گەنجانمان بڕەخسێنین.
لە بەشێكی فیستیڤاڵەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژیلوان عادل شكور وەك بەڕێوبەری گشتی كە لە بواری كەمئەندامان دا خزمەتی بەرچاو دەكەن.
هەفتەی نابیستان، هەفتەیەكی تایبەتە بە نابیستانو ساڵانە لە كوردستان و ژمارەیەك وڵاتانی دەوروبەر بەو بۆنەیەوە چالاكی جۆراو جۆر پێشكەش دەكەنو بۆنەو یادی تایبەت بەڕێوە دەبەن.