کۆمەڵەی ئۆتیزم خزمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە کەمئەندامان بەرز دەنرخێنێت
بەڕێوەبەری گشتی"لەگەڵ کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی بواری کەمئەندامی پێکەوە باشتر دەتوانین هاوکاری کەمئەندامان بین"
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 12ـی 4ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پااستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، پێشوازیكرد له شاندێکی کۆمەڵەی ئۆتیزم بە سه‌رۆكایه‌تی بەختیار ڕەئوف سەرۆکی کۆمەڵەو ژمارەیەک لە ئەندامان.
مەبەستی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و پێزانینی كۆمه‌ڵه بوو به به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه هاوكارو پشتیوانی كۆمه‌ڵه و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و توشبووانی ئۆتیزمە.
پاشان گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی کۆمەڵەی ئۆتیزم و چۆنییه‌تی باشترین كاركردن بۆ هاوڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كخستنی تواناكان كرایەوە بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و باشتركردنی ژیان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان.
له به‌رانبه‌ردا بەڕێوەبەری گشتی، سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه كرد، هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی به‌رزنرخاند.
|