“بەڕێوەبەرایەتی گشتی دایەنگەی شاری پزیشکانی سزادا
پێویستە لەماوەی 10ڕۆژدا سەرجەم کەموکورتیەکان چارەسەربکات بە پێچەوانەوە دادەخرێت .
بەپێی نوسراوێک کەواژۆی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاوردێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لەسەرە، دایەنگەی شاری پزیشکان سزادرا.
سزاکە له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی (سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوون)ی دایه‌نگه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانیە بەهۆی بوونی کەم و کورتی و پابەند نەبوون بە سیستم و ڕێنماییەکانەوە، بەشی دایەنگەکان، سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ـی ئاراستەی دایەنگەی (شاری پزیشکان )ی ناحکومی دەکات.
به پێی نوسراوی ژماره (803) له به‌رواری (5ـیی 4ـی 2026) دایه‌نگه‌ی (شاری پزیشکان)ـی ناحكومی لە لەناو پڕۆژەی شاری پزیشکان سزای (ئاگاداركردنه‌وه)ـی ئاراسته كراوه، ئه‌وه‌ش پاڵپشت به بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (14)ی ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان، ژماره (1)ی ساڵی (2015)، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به(سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان) و بوونی كه‌م‌و كورتی له دایه‌نگه‌داو له به‌رانبه‌ردا مۆڵه‌تی (10) ڕۆژ دراوه دایه‌نگه‌ی ناوبراو بۆ چاككردنی كه‌م‌و كورتییه‌كان.
به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دایه‌نگه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ له‌لایه‌ن دایه‌نگه‌كانه‌وه، وەلە کاتی بوونی ئەدایەکی باش‌دا دایەنگەکان سوپاس دەکرێن و لە کاتی بوونی کەم و کورتیشدا لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام دەدرێت، بە پێی بڕگەی (١) لە ماددەی (١٤)ی ڕێنمایی دایەنگەکانیش هەر دایەنگەیەک دوو جار بە سزای (ئاگادارکردنەوە) درا مۆڵەتی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە.
|