بەڕێوەبەری گشتی بەشداری لە چالاکیەکی دەزگای ڕوانگە دەکات کە بۆ سودمەندانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕێکخرابوو
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی 3ـی 2026، لەسەر بانگهێشتی دەزگای ڕوانگە نیوەڕۆخوانێک بۆ منداڵان و سودمەندانی ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا.
بانگهێشتەکە هۆکارێک بوو بۆ کۆبوونەوەی سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت لە ماڵەکانی سەر بەچاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە خواردنی نیوەڕۆ و چالاکییە هاوبەشەکان، کە ئامانجی سەرەکیی لەو کارە بریتی بوو لە دروستکردنی کەشێکی گونجاو و پشتگیریی دەروونی بۆ سودمەندان.
هەریەک لەبەڕێزان ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەربەست صالح قادر بەرپرسی نوسینگەی سلیمانی روانگە، بەشداریان لەخۆشیەکانیان کردوو هەروەک بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە دەزگای ڕوانگە کرد بۆ چالاکیە بەردەوامەکانیان و گرنگیدانیان بە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و پاڵپشتیەکانیان.
|