جلوبەرگی جەژن و ژمارەیەک پێداویستی دیکە بۆ ماڵی بەساڵاچوان دابینکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ـی٣ـی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و بەناز کەریم بەرێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان و تیمی رێکخراوی CDO، جلوبەرگی جەژن، جلوبەرگی ماڵەوە، پێخەف و سەرین و هەندێک پێداویستی دیکە بەسەر سودمەندانی ماڵی بەساڵاچوان دابەشکرا.
لەومەڕاسیمەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO کرد کە پێداویستیەکانی بەهەماهەنگی و بودجەی کۆمپانیای Info RR دابینکرابوو.
|