به‌هۆی خزمه‌تكردنی به هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆمەڵەی داون سیندرۆم بۆ چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی منداڵانی داون خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دوو بەرپرسی تری بەڕێوەبەرایەتیەکە.
"ژیلوان عادل: ئه‌م خه‌ڵاته بۆ هه‌موو به‌رپرس‌و كارمه‌ندە ماندوەکانمانە"
ڕۆژی یەکشه‌ممه، 1ـی 3ـی 2026، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پیًشوازیكرد له شاندێكی کۆمەڵەی (داون سیندرۆم بۆ چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی منداڵانی داون) پێکهاتبوون لەبەڕێزان مافپەروەر بەرهەم عەباس ، سه‌رۆكی کۆمەڵەو aخاتوو هنسك عسمان جێگری سەرۆک.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی کۆمەڵەی داون سیندرۆم پێشكه‌شكردنی سوپاس‌و ڕێزی کۆمەڵەکە بوو بۆ هەریەک لەبەڕێزان"ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی، مافپەروەر هیوا ڕەحمان، بەرپرسی یاسا، هێمن موحەممەد بەرپرسی ڕاگەیاندن" له پای ڕۆڵیان له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەتایبەتر منداڵانی داون له سنوری پارێزگای سلێمانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای سوپاسی کۆمەڵەکە، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی له كار‌و خزمه‌ت‌و دڵسۆزی له چوارچێوه‌ی ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه كارگێڕی‌و یاساییه‌كان بۆ باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌و بوارانه‌ی ده‌چنه چوارچێوه‌ی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی.
بەڕێوەبەری گشتی وتیشی: " ئه‌و ئاسته‌ی كه دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له سنوری پارێزگای سلێمانی پێی گه‌یشتووه ئه‌و ئاسته نیه كه هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن‌و خۆشمان ئامانجمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كردوومانه زۆر زیاتره له‌و توانا ماددی‌و مرۆییه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌رهه‌می كار‌و ماندووبوونی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه".