سلێمانی/ وەزیری کار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 2ـی 2026، خاتوو کوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بە ئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو ژیارجەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کۆبویەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە كێشه‌و گرفت‌و له‌مپه‌ره دارایی و ژمێریاریەکان چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان.
پاشان هه‌ریه‌كه له ئاماده‌بووانی به‌ڕێز له‌باره‌ی كاره‌كانی خۆیان‌و ده‌ستكه‌وته‌كان لهلایهكو كێشه‌و گرفته‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه گفتوگۆیان كرد.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بهڵێنیدا ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر بكات‌و ئاستی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رز بكاته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و دامه‌زراوه‌كانی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
|