سلێمانی/ لاوێک لە ناو ماڵی کوڕانی بێسەرپەرشتەوە پەرتووکێک لەبارەی ژیانی خۆی دەنوسێت و بڵاودەکاتەوە .
مهراسیمی ناساندنی پەرتوکی "هیوا" خهونێك له تاریكییهوه بهرهو روناكی و چالاكی خوێندنهوهی زۆرترین پهرتوك لە ماڵی كوڕانی نهوجهوانان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی 2ـی 2026، بەئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی، فاخر شێخ تەیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی قەیوان ،خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و بەرپرسان مەڕاسیمێکی تایبەت بە ناساندنی پەرتووکی "هیوا" خەونێک لەتاریکییەوە بەرەو ڕووناکی لە كۆمهڵگهی پهروهردهیی كوردجینیهس بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا پارێزگاری سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کرد وسەرەڕای دەستخۆشی لە نوسەر و ئەو کەسایەتیانەی لەپشت بەرهەمهێنانی پەرتوکەکەوە بوون، پەرتوکەکەی بەخەونێک باسکرد کە بۆتە ڕاستی، هەروەها باسی لەو خزمەتانە کرد کە پارێزگای سلێمانی بە ڕۆشنبیران و نوسەرانی کردووەو هەروەک ماندوبونی و بەڕێوەبەری گشتی وکارمەندانی لە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان بەرز نرخاند.
نووسەر لاوێکی سودمەندی ماڵی کوڕانی بێسەرپەرشتەو لە زۆر بواردا تیشکی خستووەتە سەر ژیانی خۆی لەناو ماڵەکانی سەربەچاودێری کۆمەڵایەتی و ئەو ڕوداوە ناخۆش و کاریگەرانەی لەژیانی دا ڕوویانداوەو زۆر بەباشی توانیویەتی زۆرێک لە ڕووداوەکانو زانیارییەکانو لێکدانەوەکان دۆکیومێنت بکات.
پوختەی ناساندنی کتێبەکە:
ناوی کتێب: هیوا خەونێک لەتاریکیەوە بەرەو ڕووناکی.
ناوی نووسەر: ڕەهەند ڕێباز ئازاد.
پیاچوونەوەی: .
تایپ: پەیوەند لەتیف قادر.
چاپ: چاپخانەی مایا.
نۆبەتی چاپ: چایی یەکەم، ساڵی 2026.
تیراژ: 100 دانە.
هەر لەو مەڕاسیمەدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهۆی پشتیوانیەکانی کۆمپانیای قەیوان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جنیەس لە ماڵەکانی سەربەچاودێری کۆمەڵایەتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەیوان.