سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگروون ژمارەیەک چالاکی لەقوتابخانەی ئاشتی بنەڕەتی ئەنجام دەدات.
ڕۆژی سێشەمە، ١٧ـی شوباتی٢٠٢٦، فەرهاد عەبدوڵا بەرپرسی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی پیرەمەگرون و تیمێکی سەنتەرەکە لەقوتابخانەی ئاشتی بنەڕەتی ژمارەیەک چالاکی ئەنجام دا.
چالاکیەکان پێکهاتبوون لە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەژێر ناوی مافەکانی منداڵ و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی فکری و تەرکیزی بۆ قوتابیان پۆلی یەکەم له چوار چێوەی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی و ڕێکخراوی جیهانی یونسێفە.
چالاکیەکان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوون، دواتر دیاری پێشکەش بە قوتابیان کرا.
|