وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماری بەدواداچوونی بێلانەکانی لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە
کوێستان موحەممەد:- "خانەو ماڵەکانمان بەردەوام لانەن بۆ بێلانەکان و لە سەرمای زستاندا 32 بێلانە ڕزگار کراون"
ئەمڕۆ شەممە،14ـی 2ـی 2026، خاتوو کوێستان محەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەئامادەبوونی ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەر، ئامار و زانیاری لیژنەی سەرپەرشتی بێلانەکانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاوکردەوە.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی و ماڵەکانی سەربەچاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم ئەو بەرپرس وکارمەندانە کرد کە بەردەوام لەئەرکدان بۆ پاراستنی بێلانەکان و پاشان ئاماژەی بەو داتاو زانیاریانە دا کە لە سەرمای زستاندا لە پارێزگای سلێمانی بۆ بێلانەکان ئەنجامدرا.
بەپێی ئامارەکە لیژنەی سەرپەرشتی بێلانەکان، لەهەفتەیەکدا 3 شەو گەڕان و بەدواداچوونیان کردووە، هەموو ئەوکەیسانەی لەڕێگەی تەلەفوون سۆشیال میدیاوە لیژنەی لێ ئاگادار کراوەتەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە.
لەو ماوەیەدا 32 هاوڵاتی لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان کراوە و ژمارەیەک لەوانە بۆماڵی بەساڵاچووان و ژمارەیەکیان بۆ ماڵی ئارام بۆنەخۆشانی دەروونی و ژمارەیەکیان بۆ ماڵەکانی منداڵان و هۆتێلەکان گواستراونەتەوە، وەهەندێک لەو کەیسانە پێویستیان بە چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری تەدروستی بووە چارەسەرکراون.
بۆ زانیاریى تەواو، لە خوارەوە دەقی ڕاپۆرتی ئامارو زانیاریی کارو چالاکییەکان لەبەرواری 17ـی 11ـی 2025 تـــــــــــا 13ـی 1ـی 2026، لەسایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەخەینەڕوو: