ڕاهێنانێكی سێ ڕۆژه بۆ باشتركردنی توانای ژمارەیەک لە ستافه‌كانى دامەزراوەى کۆمەڵایەتى لەسەر چۆنیەتی مامه‌ڵه‌ی زانستیانە له‌گه‌ڵ منداڵان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 13ـی2ـی 2026، به‌ئاماده‌بوونی مافناس هیوا رحمن بەنوێنەرایەتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆتایی به ڕاهێنانکی سێ ڕۆژه هێنا كه بۆ 24 توێژه‌رو كارمه‌ندی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و پرۆژەی پاراستنی منداڵ كرابوویه‌وه.
ڕاهێنانەکە بەپاڵپشتی ڕێکخراوی یونسێف لە هۆڵی هۆتێل تایتەنیک بەڕێوەچوو، ماوەی 3 ڕۆژی خایاند و تیایدا بەشداربووان زانیاری پێویستیان وەرگرت لەسەر بابەتی تەندروستی دەروونی و پاڵپشتی دەرونی کۆمەڵایەتی (mhpss)، تیایدا نوێنەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی بەڕێزان م/ کامل غەفور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و پڕۆفیسۆر دکتۆرە عالیە فەرەج ڕاهێنه‌ری خولەکەی کرد و جه‌ختی كره‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی خول‌و ڕاهێنانه‌كان به‌تایبه‌ت ڕۆڵی ئه‌و ڕاهێنانه‌ی وادەکات کارەکان باشتر بکەن و مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان و خێزانەکان باشتر بەڕێوەبەرن و ئامانجی باشتریان هه‌یه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵدا.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی ڕاهێنانه‌كه‌دا دابه‌شكرا.
|