سلێمانی / وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دایەنگەی گۆیژەی حکومی بەفەرمی بەڕووی مندڵان دا کردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2026، خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەئامادەبوونی،ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی دایەنگەکان، ژمارهیهك له بهرپرسانو كارمهندانی سنوری كاری بهڕێوهبهرایهتی گشتی، له مهراسیمێكی شایستهدا دایەنگەی گۆیژەی 3ـی حکومی بەفەرمی بەڕووی منداڵاندا کردەوە.
لەوتەیەکدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وێڕاى پیرۆزبایى جەختى کردەوە لە سیاسەتى وەزارەتەکەى لە پشتگیریى کەرتى تایبەت لە بوارى وەبەرهێنان لە پێشخستنى خزمەتگوزارى کۆمەڵایەتیدا لە چوارچێوەى یاساو ڕێنماییەکاندا، هەروەک جەختیکردەوە لەوەى لە ڕێگەى لیژنەکانى سەرپەرشتى و بەدواداچوونى دایەنگەکانەوە لە شارو شارۆچەکەکان بەدواداچوون دەکرێت بۆ کارى دایەنگەکان ئەوەش بۆ ئەوەى دڵنیاببینەوە لەسەلامەتى منداڵ و ڕەخساندنى ژینگەیەکى گونجاو بۆ گەشەى منداڵ و بەرێوەچوونى کارەکان بە پێى یاساو رێنماییەکان. هەروەها دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەشی دایەنگەکان کرد بۆ کردنەوەی دایەنگەی نوێ سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئەو ئاستەنگانەی دێتە بەردەمیان بۆ خزمەتی منداڵانی گۆیژە سیتی و دەوروبەری.
دایەنگەی گۆیژەی سێ دایەنگەیەکی حکومییە، لەسەر رووبەری ٤٠٠ مەتر دووجا، لە ٩ ژووری تایبەت بە منداڵ بە پێی تەمەنەجیاوازەکان و ٣ ژووری خزمەتگوزاری
هۆڵی چالاکی هۆڵی نانخواردن و چێشتخانە و مەخزەن پێکدێت و توانای وەرگرتنی ١٠٠ منداڵی هەیە.
|