بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێز لەدوو کرێکاری خاوەن پێداویستی تایبەت دەنێت و سوپاسی چێشتخانەی مەولەوی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، سەردانی چێشتخانەی مەولەوی کرد
لەسەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی بەخشیە خاوەنی چێشتخانەکە بەهۆی دابینکردنی هەلی کار بۆ ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەها ڕێزی لە دوو کارمەندی چێشتخانەکەنا کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دابین دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتی دابینکردنی هەلی کار بۆ کەمئەندامان وەک بەشێک لەجێبەجێکردنی بڕگەیەک لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت ڕوونکردەوە و جێبەجێکردنی لەلایەن خاوەنکار و کۆمپانیاکان و ڕێکخراوەکان بە جێبەجێکردنی یاسا ناوبرد، هەروەک دەستخۆشی لەو دوو گەنجەکرد کە بونەتە پێشەنگ بۆ کەمئەندامان و بە بازووی خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان و کەس و کاریان دابین دەکەن.
|