بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی تیمێک بەهانای بێلانەکان دەچن.
"خێزانێک و دوو بێلانە کەلەبارودۆخێکی زۆر خراپ دا بوون ڕزگارکران و شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکرا"
هاوکات لەگەڵ یەکەم شەوی چلەی زستان دا، کاتژمێر 9ـی شەوی پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و تیمێکی هاوڕێیان بۆ بەهاناواچوونی بێلانە و بەخشراو منداڵانی ئیشکەر، لەناو سەنتەری شاری سلێمانی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
تیمەکە تا کاتژمێر 12ـی شەو زۆرێک لە شوێنە گشتیەکان و شەقام و ناو بازاڕی شاری سلێمانیان پشکنی کە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زۆرێک لە بێلانەکان لەبارودۆخێی خراپدابوون و پاش سەردانکردن ڕزگار کران و شوێنی مانەوە بۆ خێزانێک و دو کەسی تری بێلانە دابین کراو ژمارەیەکیش هاوکاری کران و خزمەتگوزاری تەندروستی و خواردنیان پێشکەش کرا.
ئەوەی جێی ئاماژەیە بەردەوام شەوانە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەدواداچوون دەکەن و هەموو ئەو بەخشراوو بێلانانەی لەسەر شەقام و کۆڵانەکان دەمێننەوە چاودێری دەکرێن و بۆ ماڵەکان دەگوازرێنەوە.
|