وەک تاکە مامۆستای خانمی نابینا مامۆستایەکی پەیمانگای ڕووناکی ڕێزلێنانی پێبەخشرا
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پەیمانگای ڕووناکی، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دیار ئیقباڵ بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕووناکی و مامۆستایان، ڕێزلێنانی ڕێکخراوی (چاردۆز بۆ پشتگیری خانمانی کەمئەندام)ـی بەخشیە مامۆستا ئیسرا ئەحمەد.
لەو مەڕاسیمەدا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی خاتوو کەنار بێباک بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاردوز کرد کە پاڵپشتێکی گەورەی خانمانی خاوەن پێداویستی تایبەتن و هەروەک دەستخۆشی لە خاتوو ئیسرا ئەحمەد کرد وەک تاکە خانمی مامۆستای نابینا خزمەت بە منداڵانی نابینا دەکات لەپەیمانگای ڕووناکی و وانەی عەرەبی سەرکەوتوانە دەڵێتەوە.
|