بۆنەیەکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی برایل بەڕێوەچوو.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه، 4ـی كانونی دووه‌می 2026، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نووسینی زبر (برایل)ـی تایبه‌ت به نابینایان، به ئاماده‌بوونی ژیلوان،عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و لەتیف شێخ عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كه‌مئه‌ندامان‌و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان‌و به‌رپرسانی چاودێریی کەمئەندامان و نوسەر و کەسایەتی، ئاهه‌نگێك له پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان به‌ڕێوه‌چوو .
له‌و بۆنەیەدا سه‌ره‌ڕای پێشكه‌شكردنی وته‌ی م. دیاری ئیقبال لێپرسراوی پەیمانگاکە، وته‌ی مافپەروەر هیواڕەحمان بەرپرسی یاسا و م. ئەمین باڵدار كه مامۆستای زمانی برایله له سه‌نته‌ر پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن قوتابیان‌و مامۆستایانی په‌یمانگای ڕووناكی نابینایانه‌وه چالاكی هونه‌ری پێشكه‌شكراو پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له و مامۆستایانە دابه‌شكرا كه تەمەنێک خزمەتیان بە نابیانیان کردووە.
لویس برایل: زانایه‌كی فه‌رنسییه‌و خۆی نابینابووه‌و داهێنه‌ری نووسینێكی تایبه‌ته به نابینایان كه به‌هۆیه‌وه نابینیان ده‌توانن بخوێننه‌وه‌و بنوسن، به‌بۆنه‌ی له دایكبوونییه‌وه ساڵانه بۆنه‌و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ڕێكده‌خرێت .
|