بەڕێوەبەری گشتی سودمەندێکی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشت لە نەخۆشخانە بەسەرکردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەیاوەری هێمن موحەممەد جێگری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، لە نەخۆشخانە سودمەندێکی ماڵی منداڵانی بەسەرکردەوە.
بەسەرکردنەوەکە بەهۆی خراپی باری تەندروستی منداڵەکەوە بوو کەلە لەنزیکەوە لە تەندروستیان پرسیەوەو هیوای زوو چاک بونەوەیان بۆ خواست و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی ڕاسپارد بەوردی چاودێری بکەن و چی پێویست بێت بۆی جێبەجێ بکرێت.
|