بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دەکەن و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە پەیمانگەی هیوای نابیستان بەسەردەکەنەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە،21ـی کانوونی یەکەمی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەهاوڕێیەتی هەریەک لە بەڕێزان نەهرۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی مفناس ، هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا، هیوا سەعید و کامل غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، ، پەیمانگەی هیوای نابیستان یان بە مەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بەسەر کردەوە.
پاش بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم ، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم قوتابیان خواست و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و مامۆستاو لیژنەکانی تاقیکردنەوە و لیژنەکانی ووردبینی کردکە توانیویانە سەرکەوتوانە کارەکانیان ڕێکبخەن.
|