وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکەوانان و ڕێکخراوەکانی بواری ژنان کۆبویەوە.
کوێستان موحەممەد "سەرەڕای قەیران و بەربەستەکان بە هاوکاری کارمەندە دڵسۆزەکانمان، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی زۆرترین دەستکەوتوو پڕۆژەی هەبووە"
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی2025، خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی خاتوو خانم لەتیف بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاسودە، لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکەوانان و ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لەهۆڵی بۆنەکانی ڕێکخراوی ئاسودە کۆبوویەوە.
سەرەتا وەزیری کارو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا، ئەرک و دەسەڵاتەکان و دامەزراوەکان و ستراتیجی وەزارەتی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، کە خۆی لە خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاجیاکان دەبینێتەوە.
پاشان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سەرەڕای ئاستەنگەکان، ئاماژەی بە دەستکەوتەکان و هەوڵەکان بۆجێبەجێکردنی یاساکان بەتایبەت یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستی تایبەت و کرێکاران کرد و هەروەک ڕوبەڕوبونەوەی بێکاری و پڕۆژە گرنگەکانی وەک کردنەوەی سەنتەرەکانی ئۆتیزم و پاراستنی منداڵان لەشارو شارۆچکەکان و دایەنگە و ماڵی ئارام بۆ بەخشراوان و بەرگری کردن لە مافەکانی ژنان و کردنەوەی خول بۆ گەنجان و خستنە سەرکاریان و ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگی تری بیری ئامادەبووان هێنایەوە.
خاتوو کوێستان موحەممەد وتیشی "هەموو ئەو کارو پڕۆژانە ماوهی پێنج ساڵە كاری لهسهر دهكاتو پێویسته ههموو پێكهوه كاربكهین بۆ ئهوهی هیچ بوارێكی ژیان نهمێنێت كه گونجاو نهبێت بۆ ژیانی هاووڵاتیانی خاوهن پێداویستی تایبهت، و ژنان و منداڵان و لاوان به خۆشحاڵیهوه ههموو دامهزراوهكانی سنوری دەسەڵاتمان دهستمانكردووه به كارێكی پیرۆزی لهمجۆرهو له ئایندهدا بهرههمی زیاتری دهبێت، "
پاشان لە بەردەوامی وتهكهیدا به بایهخهوه باسی له چوارچێوهی یاسایی و ڕێوشوێنهكان كرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان له ههرێمی كوردستانو ئاماژهی بهو پێشكهوتنانه كرد كه وەزارەت بەهەماهەنگی ڕێکخراوەکان بهخۆیهو بینیوه.، هەروەک پوختەی گرنگترین ئەو خاڵانەی ئاماژەی پێدا کە دەستکەوتو گۆڕانکاری بوون لە کاری چەندساڵی ڕابردوودا، ئاماژەشی بە چارەسەری چەند کێشەیەک کرد کە کێشەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش دەگەڕانەوەو بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستەدا چارەسەرکراون.
هەروەها ئاماژەی بە نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر یەکەی ئیداری و ماڵەکانی منداڵان و ژمارەیەک فەرمانگەی پێویست دا هەروەک لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە ژمارەیەک کێشەو گرفت چارەسەر بکات کە پەیوەندیداربوون بە ژیانو ئایندەی منداڵانو بەساڵاچووانەوە،
پاش هەڵسەنگاندنی وتەی بەڕێز وەزیری کار، کۆبوونەوەکە بە بایەخەوە لە کارو چالاکی وەزارەتیان ڕوانیو دەستخۆشیان لە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەرپرسانی کرد لەپای دەستکەوتەکانیانو چارەسەرکردنی بەشێکی زۆر لە کێشەی دامەزراوەکانیان، هەروەها بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان ژمارەیەک تێبینیان ئاراستە کرا.
دواتر وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەش و یەکەکانی چارەسەری ڕێکخراوی ئاسودەی بەسەرکردەوە و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندانی کردو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.