پانێڵێکی تایبەت بە قوتابيان و خوێندكارانى خاوەن پێداويستى تايبەت ئەنجامدرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، 11ـی 12ـی 2025، بەئامادەبوونی مافپەروە هیوا ڕەحمان نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامان، ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکومی و ڕێکخراوەیی له هۆڵى كارگەى كەلتوورى سلێمانى، پانێڵى (ئالنگەرييەکانی پەروەردە و چارەسەری گشتگير بو قوتابيان و خويندكارانى خاوەن پێداويستى تايبەت)یان ئەنجام دا.
پانێڵەکە هەرسێ ڕيكخراوى (پەروەردەی هاوچەرخ بۆ کوردستان،پەروەردەی نوێ، پەروەردەی سەردەم) ڕێکیانخستبوو، كه له لايه ن خاتوو کەنار بێباک بەڕێوەبرا چەندین تەوەری سەرەکی تاوتوێ کران:
🔹 ئاڵنگاریيه پەروەردەییەکان، كه ڕووبەڕووی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەبنەوە)
لە لایەن پارێزەر شاناو پێشڕەو پێشکەشکرا. تیشک خرايه سەر بەربەستەکان و چارەسەرە پراكتيكيیەکان بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکاری و گشتگير.
🔹 ڕوونکردنەوەی یاسایی خۆتەرخانکەر بۆ دایک و باوکی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لە لایەن بەڕێز هیوا ڕەحمان، ڕاوێژکاری یاسایی، کە تێڕوانینێکی بەنرخی سەبارەت بە ماف و بەرپرسیارێتی دایک و باوک پێشکەش کرد.
🔹 كەيسەکانی پەروەردەیی تايبەت له نێوان گرفتى تێکەڵکردنی ناوپۆل
لەلایەن به رێز دکتۆره کانی سالار عوسمان پسپۆڕ لە شڵەژانی دەروونی منداڵ، کە تیایدا تیشک خرایه سەر بەرنامەسازی پۆل، کەلێنی خزمەتگوزاری، و پێویستی ستراتیژی پەروەردەیی بەهێزتر ده ست خوش ماموستا .
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو بەشداربووان و پانێليستان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی و پەروەردەکاران و خێزانەکان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە بنیاتنانی داهاتوویەکی پەروەردەیی..