دیداری "ئارامی خێزان، ئاشتی کۆمەڵگەیە" بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەئامادەبوونی بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، خاتوو نوخشە ڕەسوڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان، هیوا سەعید و خاتوو ئارەزوو غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، خاتوو حەلیمە فەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچون، ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومی و حزبی دیداری "ئافرەت و خێزان، ئاشتی کۆمەڵگە" بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان- وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری رێکخراوی GIZ دیدارەکەیان لەمیانەی هەلمەتی(١٦) رۆژی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان رێکخستبووە.
لەو دیدارەدا دوو پانێل بە ئامادەبوونی کەسانی جیاواز و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی حکومی بەڕێوەبرد، دوو تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە کران، کەپێكهاتوون لە:
- پانێلی یەکەم: توندوتیژی ئەلیکترۆنی
- پانێلی دووەم: رووداوەکانی کوشتن و خۆکوژی لەناو خێزاندا، هۆکار و پاڵنەرەکانی.
پانێڵی یەکەم تایبەت بوو بە (توندوتیژی ئەلکترۆنی و مەترسیەکانی لەسەر ژن و خێزان) لەلایەن(ڕائد/ڕاز فریا) لێپرسراوی ووشیاری و توێژینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی سلێمانی بەڕێوە برا پانێڵستەکان هەریەک لە(د.تاژان دڵشاد)مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،(ڕەوەز عبدالرحمن) مامۆستای زانکۆ،(پارێزەر/کارزان عبدالفاضل) زۆر بە ووردی باسیان لە هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی ئەلکترۆنی کرد کە قوربانی یەکەم ژنان و کچانن بەجۆرێک لەهەر (3) ژنێک( 1) ژن ڕووبەڕووی هەراسانکردنی ئەلکترۆنی دەبێتەوە .
پانێڵی دووەم لەلایەن(ئارەزوو غفور)ڕاهێنەری پەروەردەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەبرا بە ئامادەبوونی پانێڵستان(دادوەر/شەونم محێدین)دادوەری دادگای توندوتیژی خێزانی سلێمانی ،(د.نەشمیل رسول)،(مقدم/هێمن عبدالقادر)لێپرسراوی بەشی ڕاوێژکاری خێزانی سلێمانی، بە ووردی باسیان لە هۆکارونیشانەو کاریگەرییە نەرێنیەکانی ژن کوژی و خۆکوشتنی ناچاری لەسەر تاک و خێزان و کۆمەڵگا کرد.
ئامادەبووان بە پرسیارو پێشنیارەکانیان دیدارەکەیان بەهێزتر کرد کە (5) کاتژمێری خایاندو بە ووتاری کۆتایی لەلایەن بەرێز (عەقید / سەفین تاهیر) کۆتایی بە دیداری ئەمساڵ هات