• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە بۆنەیەکی تایبەتدا یادی دامەزراندنی 31 ساڵەی خۆی کردەوە.

کوێستان محەممەد:- ""سەردانی بەغدادمان کردوەو بەڵێنیان پێداوین لە لە بودجەی ساڵی 2026، 13هەزار کەمئەندامان بۆ تۆمار بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بەنوسراوی فەرمی لیستی ناوو بڕی پێویستی بودجەی تەرخانکراومان بۆناردوون"

بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و ڕێکخراوەیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی/2025 , لە بۆنەیەکی تایبەتدا ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەوبۆنەیەدا عومەر جەبار سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان ، لەوتەیەکدا سوپاسی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە سەرەڕای قەیرانەکان پاڵپشت و پشتیوانی گەورەی ڕێکخراوەکە بووەو هەوڵەکانی لە خزمەتکردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستیتایبەت بەرز نرخاند.

دواتر وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان کردوو هیوای خواست پێکەوە بتوانن لەساڵی ئایندە خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن.

خاتوو کوێستان موحەممەد وتیشی "سەردانی بەغدادمان کردوەو بەڵێنیان پێداوین لە لە بودجەی ساڵی 2026، 13هەزار کەمئەندامان بۆ تۆمار بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش بەنوسراوی فەرمی لیستی ناوو بڕی پێویستی بودجەی تەرخانکراومان بۆناردوون"

 هەروەها وتیشی لەسەرەتای دەسبەکاربوونیا گرنگی زۆر بەلایەنی وەرزشی و پیشەیی و تەندروستی کەمئەندامان دراوەو ئاماژەی بەوکارانەکرد کە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێشکەشی کردووە وهەروەک وتیشی 58 سەنتەری ئۆتیزم لەئێستادا خزمەت دەکەن و ٨ سەنتەری تر ئامادەکاری دەکرێن بۆکردنەوەی.

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان ساڵی 1994 لە سلێمانی درووست بووەو لەئێستادا زیاتر لە2000 ئەندامی هەیە.


26/11/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.