نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی لە کەمپی پەنابەرانی باریکە پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونسێف دەکات.
ئەمرۆ سێشەممە، 18ـی 11ـی 2025؟ کامل غەفور بـەنوێنەرایەتی بـەڕێز بەڕێوەبەری گشی چاودێری وگەشەپێدانی کۆمەلایەتی سلێمانی، لەکەمپی ئاوارەکانی باریکە، پێشوازی کرد لەشاندێکی باڵای ڕێکخراوی یونسێف کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان،کریستیان سکۆگ (نوێنەرایەتی عێراقی یونیسێف)، پیتەر پاوەر (کۆمیتەی نیشتمانی یونیسێف ئێرلەندا)، پێتا بارنز (یونیسێف عێراق)، ئەحمەد تاهیر (پسپۆڕی پاراستنی منداڵان و سەرپەرشتیاری گشتی پاراستنی مندال لە ئۆفیس هەولیر یونسف).
مەبەست لە سردانەکە بۆ بەسەرکردنەوە و لەنزیکەوە ئاگاداربون بو لە کارو چالاکیەکانی پڕۆژەی پاراستن و چالاکی منداڵان و خێزان و بەدواداچون بۆ ڕەوشی پەنابەران و گرفتەکانیان.
لەو سەردانەدا نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سوپاس ودەست خۆشی و پێزانینی ئاڕاستەی ڕێکخراوی یونسێف کرد بۆ تەواوی هاوکاریەکان و پشتیوانیەکانیان لە تەواوی سەنتەرەکانی پاراستنی مندالان لە قەزاو ناحیەکان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
پڕۆژهی پاراستنی منداڵ یهكێك له پڕۆژه گرنگهكانی وهزارهتی كارو كاروباری كۆمهڵایهتیه كه بههاوكاری ڕێكخراوی یونسێف له پارێزگاكانی سلێمانیو ههولێرو دهۆكو ئیدارهی گهرمیان بهڕێوه دهچێت.
|