• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەشاری کەلار م ڕەحیم کەریم مامۆستا لەپەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار وتارە ئاینیەکانی ڕۆژی هەینی وەردەگێڕێت بۆ نابیستان.


لە شاری کەلار هەنگاوێکی نوێ و پڕ بایەخ نراوە بۆ ئەوەی وتارە ئایینییەکانی ڕۆژانی هەینی بگاتە نابیستان و، سوودمەند بن لە ئامۆژگاریە ئایینییەکان.

ئەم کارە لە ڕێگای وەرگێڕانی وتاری هەیینی بۆ زمانی ئاماژە ئەنجام دەدرێت، کە ڕەحیم کەریم، مامۆستای پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار و وەرگێڕی زمانی ئاماژە لە ئیدارەی گەرمیان، ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

ڕەحیم کەریم (٥٩ ساڵ)، دڵسۆزانە هەوڵ بۆ خزمەت کردنی نابیستان دەدات، لەبارەی ئەم دەستپێشخەرییەوە دووا و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێهەمین وتاری هەینییە کە بە زمانی ئاماژە وەرگێڕانی بۆ بکەین بۆ نابیستانی شاری کەلار لە مزگەوتی ئاشتی. بەتایبەتی ئەم کارەی کردوومانە لەم مزگەوتە بۆ نابیستان، کارێکی زۆر گرنگە و ئامانجمان ئەوەیە نابیستان سوودمەند بن و تێبگەن لە وتارەکانی هەینی، کە وتارەکە باسی چی دەکات و ئاگاداری ڕووداوەکانی هەفتە بن".

وتیشی: "سوپاس بۆ خودا، ئەوانیش (نابیستان) دێن بۆ مزگەوتەکە، هەرچەندە مزگەوتەکە دوورە، بەڵام وردە وردە دێن و بەشداری دەکەن لە نوێژی هەینی. هەروەها ئەو قورئانانە لەگەڵ خۆیان دەهێنن کە ئێمە پێشتر پێشکەشمان کردوون کە نزیکەی ١٠٠ قورئانمان بەسەر نابیستانی شاری کەلاردا دابەش کرد".

ئەم کارە بووەتە مایەی دڵخۆشیی نابیستان و بە بایەخەوە لێی دەڕوانن، لەو بارەیەوە مامۆستا ڕەحیم وتی: "نابیستان زۆر دڵیان بەم کارە خۆشە، کە بە زمانی ئاماژە لە وتاری هەینی تێبگەن".

مامۆستا ڕەحیم وەرگێڕانی وتارەکانی هەینی بۆ زمانی ئاماژە بە کارێکی قورس و گران لە قەڵەمدا و، وتی: "وەرگێڕانی وتاری هەینی بە زمانی ئاماژە کارێکی زۆر قورسە، بەڵام ئێمە بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ خزمەت کردنی نابیستانی گەرمیان".

ئەو کارەی مامۆستا ڕەحیم دەستیپێکردووە لە پێناو ئەوەی نابیستانیش سوودمەند بن لە وتارەکانی هەینی پێویستی بە ماندووبوون و لێهاتووییەکی زۆر هەیە، بەڵام دڵسۆزی و خۆشەویستی مامۆستا ڕەحیم بۆ کارەکەی، وایکردووە بەردەوام بن و هەنگاوی زیاتر بنێن.

ئەم هەوڵە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی نابیستان هەست بەوە بکەن ئەوانیش بەشێکی گرنگی کۆمەڵگان و، دەتوانن بەشداری کارا بکەن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
 


14/11/2025
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.