بەڕێوەبەرەرایەتی گشتی سوپاس و پێزانین دەبەخشێتە ژمارەیەک تاقیگە و دکتۆری پسپۆڕ.
"تیمەکان بەردەوام خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەرامبەر پێشکەش بە منداڵانی خانەکان دەکەن و چاودێری وردی منداڵەکان دەکەن"
تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ و دوو تاقیگەی پێشکەوتوو بەسەرپەرشتی کلینیکی د.چێنەر عومەر بەردەوام چاودێری منداڵانی ماڵەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت دەکەن و بێبەرامبەر خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان پێشکەش دەکەن و چارەسەری پێویست بۆ منداڵەکان دەکەن، لەوچوارچێوەیەدا ژیلوان عادل شکور بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سەردانی سەرجەم ئەو پزیشک و تاقیگانەی کرد و سوپاس و پێزانینی پێشکەش کردن.
بهڕێوهبهری گشتی لەسەردانەکەیدا ئامانجی ڕێزلێنانەکەی ڕوونكردهوه و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی بە گرنگ وەسف کرد و ڕایگەیاند چالاكی و هاوکاریەکانیان خزمەتێکی گەورە بە منداڵان دەکات و ئەوبۆشاییەی کە بەهۆی قەیرانەکان لە خانەکان دروستبووە ئەوان پڕیانکردۆتەوە ههروهك جهختی كردهوه كه بهڕێوهبهرایهتی گشتی پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەنگاوێکی لەوجۆرە دووپات دهكاتهوه و سوپاسی کردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن .
لەبەرامبەردا سەرجەم پزیشک و تاقیگەکان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیان کرد و داوایان کرد هەماهەنگی نێوان هەردولا لەو بوارەدا بەردەوامی هەبێت.
لە ماڵەکانی (منداڵان، کوڕان کچان)ـی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەماوەی دوو مانگی سەرەتایاندا 56 منداڵ چارەسەری بۆ کراوەو بڕی (3,788,000)دینار وەک پێداویستی پزیشکی بۆ منداڵەکان دابین کراوەو سەرجەم تێچوەکانیش تیمەکە دابینی کردووە.
ئەو پزیشک و تاقیگانەی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا بریتین لە بەڕێزان.
1- کلینیکی پزیشکی د.چێنەر عومەر عەلی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و کۆرپە.
2- کلینیکی ددانی د.هەڵگورد صالەح پزیشکی پسپۆڕی ددانی منداڵان.
3- کلینیکی دەروونی د.فەهمی عەلی.
4- د. مەهدی خەلیل پسپۆڕی پێست.
5- د. کانی عەلی عومەر پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو.
6- د. پاوان محمد ماوەتی پزیشکی پسپۆڕی ددانی منداڵان و گەورە.
7- د. سەنار ئاراس جەمال پزیشکی گشتی
8- د. کۆسار عەلی عومەر
9.د.کەژان عەلی تۆفیق
10- تاقیگەی فلۆلاب
11.تاقیگەی ترەست