بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی له شاندێكی ئەمیندارێتی گشتی مەزارگەی حوسەیینیەی عێراقی ده‌كات و دەستپێشخەری کردنەوەی پەیمانگایەکی مۆدێرن بۆ نابینایان دەکرێت.
"پەیمانگاکە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتی و پیشەیی و ڕاهێنان بۆ کارە پیشەیەکان لەخۆ دەگرێت"
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، 23ـی 10ـی 2025، ژیلوان عادل شک‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، به ئاماده‌بوونی نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، پێشوازی له شاندێكی ئەمیندارێتی گشتی مەزارگەی حوسەیینیەی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی بەڕێز حیدر ابراهيم ، ئەندامێتی کەڕاڕ عەبد علی وصباح مهدی داود
كرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه کردنەوەی پەیمانگایەکی مۆدێرنی سەردەمیانە بۆ نابینایان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و تیایدا سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و ڕاهێنان و فێرکردنیپیشەیی دەگرێتەوەو گه‌شه‌پێدان تواناکانیان.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆچوونی خۆی بۆ شێوازی كاركردن له نێوان کارەکانی شاندی میوان دامەزراوەی كۆمه‌ڵایه‌تی خسته‌ڕوو، پشتیوانی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هەر کارێک لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی خاون پێداویستی تایبەت دەربڕی.
|