به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ماڵی ئارام بۆ بەخشراوانی بێلانە به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ده‌ستخۆشی له كارمه‌ندان ده‌كات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 19ـی 10ـی 2025، ژیلوان عادل شکور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ماڵی ئارام بۆ بەخشراوان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به به‌رپرس‌و كارمه‌ندان كه‌وت و له ژیانی بەخشراوانی پرسییه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له ، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی ئارام و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كرد كه به خشته‌یه‌كی ڕێك‌و پێك ده‌وام‌و پابه‌ندییه‌كانیان ڕێكخستووه‌و ئه‌ركی خۆیان به‌رانبه‌ر سودمەندان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ کارمەندان گفتوگۆی كرد‌و له كێشه‌و گرفته‌كانی كۆڵیه‌وه‌و ئامۆژگاریكردن كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن‌و هه‌وڵ بده‌ن به ئارامیه‌وه قۆناغی دواکەوتنی مووچە تێپه‌ڕێنن تا ئه‌و كاته‌ی قەیرانەکان چارەسەر دەبن.
ماڵی ئارام دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ و بەهەوڵی خاتوو کوێستان موحەمەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی کرایەوە و تاکە پڕۆژەیە لەهەرێمی کوردستان دا کە بەخشراوەکان تیایدا بەبەردەوامی دەمێننەوە ، وەتوانای لەخۆگرتنی 34 سودمەندی هەیەو بەخشراوەکان لەسەر شەقام و بازاڕ وکۆڵانەکان دوور دەخاتەوە.
|