بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوون بۆ گرفتی بەردەم پەیمانگاو سەنتەرەکان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی9ـی 2025، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان، بە ئامادەبوونی لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، هیوا سەعید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگاکانی( هانا،ئاوات،هیوا،ڕوناکی) و سەنتەری ( ئۆتیزم، ڕۆشنایی) کۆبووەوە.
سەرەتا بهڕێز بهڕێوهبهری گشتی وتهیهكی پێشكهش كرد و جهختی كردهوه لهسهر پاراستنی مافی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت و ئاسانکاری زیاتر بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆیان بەتایبەت بۆ ساڵی نوێی خوێندن و ڕاهێنان.، هەروەک باشترکردنی ئەدای پەیمانگاو ڕێکخستنی زیاتریان لە ڕووی کارگێڕیو پڕۆگرامەوە بەگرنگ زانی. هەربۆیە ئامادەبووانی ڕاسپارد کار بکەن بۆ دانانی پلانی سەرخستنی ئەو بەرنامەو شێوازی کارکردنە، لەکاتی بوونی ڕێگری کرداریو کێشەی دارایی، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بە پلانو بەرنامەکەیدا دەچێتەوە.
دواتر ئامادەبووان بیروڕای خۆیان خستەڕوو، تیایدا سەرەڕای دەربڕینی ئامادەیی بۆ جێ بەجێکردنی فەرمانو ڕێنماییەکان، ئاماژەیان بە ژمارەیەک گیرو گرفت کرد کە ڕووبەڕووی پەیمانگاو سەنتەرەکان دەبێتەوە لەکاتی دەوامدا، کە زۆرینەیان وا بەستەن بە ئاسانکاری بۆ منداڵ و گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لەو بارەیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە.
هەریەکە لە بەڕێزان مریەم قادر بەڕێوەبەری کارگێڕی چاودێری کەمئەندامان، عوسمان مصتەفا، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنایی، دیاری ئیقبال بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕووناکی بۆ نابینایان، سەریاس جەبار بەڕێوەبەری پەیمانگای هانا، بەهار عەبدوڕەحیم، بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوا بۆ نابیستان، ڕەحمان عەلی بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشک، بەشێک لە ئامادەبووان بون.
|