سلێمانی/ وۆرک شۆپی لیژنەی باڵای پرۆگرامی ئەزمونی هاوکاری نەختینە بۆ هاوکاری گشتگیرانەی منداڵان له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌دەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی 9ـی 2025، به ئاماده‌بوونی خاتوو زەکیە سەید صالح بریکاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ژیلوان عادل شکور و ڕەزا نایف به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی و دهۆک، د.احمد موسەوی سەرۆکی کۆمسیۆنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی و پلان دانان، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی گه‌وره به‌رپرسانی بواری پاراستنی منداڵ له ڕێكخراوی یونسێف نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، ۆرك شۆپێكی تایبه‌ت به پڕۆگرامی هاوکاری گشتگیرانەی منداڵان له‌هۆڵی هۆتێل ڕامادا به‌ڕێوه‌چوو.
وۆرك شۆپه‌كه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام دەبێت و تیایدا ئاماده‌بووان گفتوگۆی دوو تەوەری سەرەکی دەکەن.
یەکەم / ( پرۆگرامی ئەزموونی هاوکاری نەختینە بۆ منداڵانی سودمەندانی تۆری پاراستنی کۆماڵایەتی) کە پڕۆگرامێکی تایبەتە بۆ هاندانی ئەو قوتابیانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لەڕێگەی دابین کردنی هاوکاری بۆ ماوەی 9 مانگ، یان ئەو قوتابیانەی کە لە خێزانی سودمەندی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی تۆمارن، بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی یونسێف.
دووەم/ پێداچونەوە بە سیستمی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
له وۆرك شۆپه‌كه‌دا به‌ڕێز بریکاری وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا به بایه‌خه‌وه باسی له چوارچێوه‌ی یاسایی و ڕێوشوێنه‌كان كرد بۆ پاراستنی منداڵ له هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه هه‌رێمی كوردستان له بواری پاراستنی منداڵ به‌خۆیه‌و بینیوه به‌تایبه‌ت سیستمی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی دابینکردنی هاوکاری بۆ منداڵانی کەمئەندام لە قوتابخانەکاندا.
|