لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کورسی جوڵاو بەسەر 22 هاوڵاتی کەمئەندام دابەشکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی 9ـی 2025، ڕێکخراوی n2n بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، 22 کورسی جواڵاوی کەمئەندامی بە شێوەیەکی فەرمی دابەش کرا.
ئامانج لە دابەشکردنی ئەم کورسیانە، یارمەتیدان بە کەسانی کەمئەندام و بەرەوپێشبردنی ژیانی رۆژانەیانە، بە تایبەتی بۆ ئاسانکردنی هاتوچوویان.
لە کاتی دابەشکردنەکەدا، ژیلوان عادل شکور بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، سوپاسی ڕێکخراوی n2nـی کردو تاکیدیان کرد لەسەر ئەوەی ئەم جۆر یارمەتیدانە بەشێوەیەکی بەردەوام بەرەوپێش ببرێت و بەردەوامی هەبێت بۆ پاراستنی مافەکانی کەمئەندامان و بتوانین زۆرترین هاوڵاتی سودمەند بکەین کە پێویستیان بەوجۆرە لە یارمەتیدانە.
هەریەک لەبەڕێزان سۆما قادر بەرپرسی پڕۆژەکانی n2n و نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان و تیمێکی ڕێکخراوی n2n ئامادەی پڕۆسەکەبوون.
|