ئاهه‌نگی كۆتایی خوله‌كانی هاوینه بۆ 92 منداڵی قەزای شارەزوور به‌ڕێوه‌چوو، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی
ژیلوان عادل:- "پلانمان هەیە ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە قەزای شارەزوور بکەینەوە"
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، 7ـی 9ـی 2025، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت و ڕزگار غەفور ، قائمقامی قه‌زای شارەزوور و ئاوارە شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی شاره‌كه، ئاهه‌نگی كۆتایی خولی هاوینه‌ی سه‌نته‌ری چالاكی منداڵانی شارەزوور سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له ئاهه‌نگه‌دا كه 92 منداڵ له بواره جیاجیاكانی خولی فێربوونی زمان‌و وێنه‌كێشان‌و موزیك‌و كۆمپیوته‌ر‌و زمانی ئینگلیزی و فارسی و وانەکانی بیرکاری کوردی ئینگلیزی بەچەند ئاستێک به‌شداربوون، به‌ڕێز دەشتی عومەر، بەرپرسی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و له باره‌ی خوله‌كانه‌وه زانیاریی پێویستی خسته‌ڕوو، پاشان به‌ڕێز بەڕێوەبەری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له هه‌ڵسوڕێنه‌رو مامۆستایانی خوله‌كان كرد‌و دڵنیایی به ئاماده‌بووان دا كه ئه‌وان بە بایه‌خه‌وه قەزای شارەزوور ته‌ماشا ده‌كه‌ن‌و هه‌رچیان بۆ بكرێت درێغی ناكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره‌و لە پلانیاندایە ژمارەیەک دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە سنورەکە بکەنەوە.
پاش پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌ك له‌لایه‌ن فێرخوازان‌و به‌شداربووانه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و قائمقامی قه‌زاکەوە خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕاهێنه‌رانی خوله‌كه‌و ده‌رچووانی خوڵه‌كاندا دابه‌شكرا.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز بەڕێوەبەری گشتی گفتوگۆی کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی کرد لەناو بینای سەنتەرەکەو بۆ ئەومەبەستەش دڵنیایی دا هەوڵەکان دەخەنە گەڕ.
|