پێنجوێن / سەنتەری پاراستن وچالاکی منداڵان لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆتایی بە خولەکانی هاوینەی سەنتەرەکە هێنا.
"لەماوەی 2 مانگ دا 57 منداڵ لەخولەکان سودمەند بوون"
ڕۆژی سێشەممە ،27ـی ئــــابی 2025 ، بە ئامادەبونی بەڕێزان بازیان صدیق، بەرپرسی سەنتەری پاراستن وچالاکی منداڵانی پێنجوێن، ڕاهێنەران و کارمەندان لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆتایی بەخولەکانی هاوینە هات کە بۆ منداڵانی دانیشتووی قەزاکە کرابویەوە.
خولەکان تایبەت بوون بە بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و ئاداب و ڕەوشتە پەروەردەییەکان جێ ئاماژەیە (57)منداڵی(کوڕ و کچ) سودمەندبوون کە تەمەنیان لە نێوان 5 بۆ 13 ساڵ بووە.
خولەکان ماوەی 2 مانگە بەردەوامی هەیەو لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بڕوانامە بەسەر بەشدار بوواندا دابەشکراو سەرکەوتووانی خول خەڵات کران.
|